بەهۆی مانگرتنی ئەکتەرانی هۆلیوود بەرهەمهێنانی فیلمی 'Challengers' وەستا
فیلمی 'Challengers' لە دەرهێنانی لوکا گوادانینۆ کە زندێیا رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، بەهۆی مانگرتنی ئەکتەرانی هۆلیوود، بەرهەمهێنانی وەستاوە، لە خولی داهاتووی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیز بەشدار نابێت کە پێشتر وەک فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵ ناسێندرابوو.