ئارنۆڵد شوارزنێگەر دەوستێت و سێلڤستەر ستالۆن بەردەوام دەبێت
دوای دەیان ساڵ لە کێبڕکێی یەکدی لەسەر شاشەی سینەما، سێلڤستەر ستالۆن و ئارنۆڵد شوارزنێگەر، رکابەرییەکەیان گواستەوە بۆ سەر شاشەی تەلەڤزیۆن، بەڵام ئەمجارەیان چارەنووسی زنجیرەکانیان یەکلایی بووەتەوە؛ زنجیرەی یەکێکیان بەردەوامە و ئەوی دیکەیان هەڵوەشێنرایەوە.