رووداو دیجیتاڵ
دوای دەیان ساڵ لە کێبڕکێی یەکدی لەسەر شاشەی سینەما، سێلڤستەر ستالۆن و ئارنۆڵد شوارزنێگەر، رکابەرییەکەیان گواستەوە بۆ سەر شاشەی تەلەڤزیۆن، بەڵام ئەمجارەیان چارەنووسی زنجیرەکانیان یەکلایی بووەتەوە؛ زنجیرەی یەکێکیان بەردەوامە و ئەوی دیکەیان هەڵوەشێنرایەوە.
کۆمپانیای پاراماونت پڵەس بە فەرمی وەرزی سێیەمی زنجیرەی "Tulsa King"ـی راگەیاند کە لەلایەن سێلڤستەر ستالۆنەوە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕدرێت. وەرزی نوێی زنجیرەکە 21ـی ئەیلوولی 2025 پەخش دەکرێت.
زنجیرەکە باس لە سەرۆکێکی مافیای نیویۆرک دەکات کە دوای 25 ساڵ لە زیندان ئازاد دەکرێت و بۆ شاری تەلسا دووردەخرێتەوە تاوەکو گرووپێکی تاوانکاریی نوێ دابمەزرێنێت.
لە بەرامبەردا، چارەنووسی زنجیرەی "Fubar" کە ئارنۆڵد شوارزنێگەر رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، جیاواز بوو. تۆڕی نێتفلێکس بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی زنجیرەکەی دواوە و بۆ وەرزی سێیەم نوێ ناکرێتەوە.
هۆکاری راگرتنی زنجیرەکە بۆ دابەزینی رێژەی بینەرەکانی دەگەڕێتەوە. وەرزی یەکەمی لە یەکەم هەفتەیدا 11 ملیۆن بینەری هەبوو، بەڵام وەرزی دووەم؛ لە هەفتەی یەکەمی پەخشکردنیدا تەنیا 2.2 ملیۆن بینەری تۆمارکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ