رێبین جەمال بە (کولبەی ئەحزان) گیانێکی نوێ بە ئاوازێکی 300 ساڵە دەبەخشێت
هونەرمەند رێبین جەمال، لە نوێترین کاری هونەرییدا بە ناوی (کولبەی ئەحزان)، ئاوازێکی رەسەنی 300 ساڵەی شاری کۆیە زیندوو دەکاتەوە و بۆ یەکەمجار لە رێگەی رووداوەوە بڵاوی کردەوە. ئەم بەرهەمە کە لە هۆنراوەی عەونیی شاعیرە، تەنیا گۆرانییەک نییە، بەڵکو پرۆژەیەکی هونەریی وردە و رەسەنایەتیی مێژوویی و جوانیی بینراوی هاوچەرخی ئاوێتە کردووە.