(شکۆمەندی) لەنێو شەڕ و مەترسیی تیرۆرەوە چیرۆکی ئەفسەرێکی پێشمەرگە دەگێڕێتەوە
لەنێو شەڕی سەخت و مەترسییەکانی تیرۆرەوە، چیرۆکی ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەناوی رێبین رۆژبەیانی، بە شکۆمەندییەوە دەدرەوشێتەوە. بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداو، ژیان و خەباتی ئەو ئەفسەرە دەخاتەڕوو، کە ئاوێتەیەک لە تێکۆشانی سەربازی، قوربانیدان و خولیای بەدەستھێنانی زانستە لەپێناو خزمەتکردنی گەل و نیشتمانەکەیدا.