شۆن بەیکەر براوەی ئۆسکار دەبێتە سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی دەریای سوور
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور رایگەیاند، شۆن بەیکەر، دەرهێنەری ئەمریکیی براوەی خەڵاتی ئۆسکار، وەک سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی فیلمە درێژەکان بۆ پێنجەمین خولی فێستیڤاڵەکە دەستنیشان کراوە، کە چالاکییەکانی لە 4 تا 13ـی کانوونی یەکەمی 2025 لە شاری جەددە بەڕێوەدەچێت.