وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: پێشبینی دەکەین حکومەتی عێراق دژی گرووپە میلیشیاکان هەنگاو بنێت
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رووداوی رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەند گفتوگۆیەکی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و بە روونی رایگەیاندووە، دەبێت حکومەتی عێراق هەنگاوی هەبێت و "ئێمەش پێشبینی ئەوە دەکەین". هەروەها رایگەیاند، "ئەگەر عێراق هەنگاو نەنێت، ئێمە بێ دوودڵی بۆ پاراستنی سەرباز و کارمەندەکانمان وەڵاممان دەبێت."