کۆچبەرێکی رۆژئاوای کوردستان فیلمێک لە ئیستەنبووڵ بەرهەمدێنێت
ئەزموونێکی جیاوازە کاتێک دەرهێنەرێکی سینەمایی خۆی کۆچبەر بێت و فیلم لەبارەی کۆچبەرییەوە بەرهەمبێنێت. نووری شێخۆ، دەرهێنەری رۆژئاوای کوردستان و کۆچبەر لە ئیستەنبووڵی تورکیا، کاری دەرهێنانی بۆ فیلمێکی سینەمایی کردووە کە ناوەڕۆکەکەی لەبارەی کۆچبەرانی رۆژئاوای کوردستان و سووریایە، بەتایبەتیش هەردوو شاری عەفرین و حەلب.