هەڵکەوت مستەفا چیرۆکی کچە نیشانشکێنێکی کورد بە جیهان دەناسێنێت
فیلمە نوێکەی هەڵکەوت مستەفا بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی نەرویج، سوێد، فەرەنسا، ئەمەریکا، ئیمارات و هەرێمی کوردستانە و چیرۆکی کچە نیشانشکێنێکی پێشمەرگە دەگێڕێتەوە کە بە نهێنی دەڕواتە نێو داعش بۆ رزگار کردنی خوشکە بچوکەکەی.