گاری ئۆڵدمان: جاکسن لامب راستگۆترین کارەکتەری ژیانی پیشەییمە
گاری ئۆڵدمان، ئەکتەری بەریتانی، ئاشکرای کرد، رۆڵی سیخوڕە دێرینەکە (جاکسن لامب) لە زنجیرەی (Slow Horses)، بووەتە بەشێک لە کەسایەتیی خۆی و بە "راستگۆترین کارەکتەری ژیانی پیشەیی" ناوی دەبات. ئۆڵدمان دەڵێت، دوای پێنج وەرز، کارەکە هێشتا "توانای سەرسوڕهێنانی هەیە، بێ ئەوەی راستگۆیی و گاڵتەجاڕییە تیژەکەی لەدەستبدات".