'Fantastic 4'.. گەڕانەوەیەکی سەرکەوتووی مامناوەند بۆ ماڵباتە بەدبەختەکە
بە پێشاندانی فیلمی "Fantastic 4: First Steps" لە سینەمادا، کۆمپانیای مارڤڵ (کە ئێستا لەگەڵ "دیزنی" یەکی گرتووە)، 37 فیلمی درێژی بەرهەمهێناوە، جگە لە زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان، لەگەڵ ئەو قازانجە سنووردارەی فیلمەکە بەدەستیهێناوە کە تا ئێستا 400 ملیۆن دۆلاری تێنەپەڕاندووە، مارڤڵ بەردەوامە لەو کێشانەی کە لە چەند ساڵی رابردوودا زیادیان کردووە، دواترینیان فیلمی "Thunderbolts" بوو کە لە ئایاری 2025 نمایشکرا و تووشی زیانێکی گەورە بوو.