چین بە فیلمێک رکابەری هۆڵیوود لە نێو وڵاتەکەیدا دەکات
"She’s Got No Name" فیلمێکی نوێی سینەماییە، لە دەرهێنانی پیتەر چان و لە دوای پێشاندانی لە 27ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی شەنگهای، سەرکەوتنێکی گەورەی لە سینەماکانی چین تۆمارکردووە، لە کۆتایی یەکەم هەفتەی پێشاندانیدا زیاتر لە 24 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.