رێگە نوێیەکانی جوانکاری رووخسار

رێگە نوێیەکانی جوانکاری رووخسار

بەرنامەکە بە میوانداری هەریەکە  لە د. سامی وەلی پزیشکی پسپۆڕی جوانکارییەکانی پێست و د. دیلان عارف پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری قورگ و لوت و گوێ کە لە سلێمانییەوە بەشدار بوو ، د. سامی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئێستا بەراورد بە ساڵانی رابردوو چەندین رێگەی نوێ هەن بۆ جوانکاری لە رووخساردا کە تەنها خۆی لە چوارچێوەی فیلەر و بۆتۆکسدا نابینێتەوە بەڵکو چەندین رێگەی نوێی دیکە هەن لەوانە prp کە خوێنی نەخۆش وەردەگیرێت و پلاسماکەی جیادەکرێتەوە و پاشان لە پێست و قژی نەخۆشەکە دەدرێتەوە بۆ نوێکردنەوە و درەوشانەوەی پێست بەکاردەهێندرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا د. سامی گووتی جگە لە خانمان کە بەرێژەیەکی بەرچاو سەردانیان دەکەن، ئێستا پیاوانیش روویان لە رێگە جیاوازەکانی جوانکاری کردووە و هاونیشتمانیان ئیدی هۆشیارن دەربارەی گرنگیدان بە جوانکاری خۆیان و راوێژکردنیان بە پزیشکی پسپۆڕ بۆ ئەو مەبەستە.

هاوکات د. دیلان عارف پزیشکی نەشتەرگەری جوانکاری لووت دەڵێت، جوانکاریی لووت وەک بیرۆکە روو لە زیادبوونە و کەسانێکی زۆر دەیانەوێت بیکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو نەشتەرگەرییە جوانکارییانە لە نەخۆشخانەی تایبەت دەکرێن ئێستا قەیرانی دارایی زۆر هاوکار نییە بۆ ئەوەی هاونیستمانیان بە کردەیی پرۆسەکە ئەنجامبدەن بەڵکو تەنها وەک بیرۆکە هەیانە . 


پێشکەشکار: زێڕین کامەران 
کۆنترۆڵ: رێبین محمد

بەرنامەی هەتوان بایەخ بە تەندروستی هاونیشتمانیان و وەرگرتنی راو سەرنجیانە بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە رادیۆی رووداو

هەموو چوارشەممەیەک کاژێر  16:00 پێشکەشدەکرێت، ئامانجمان لە پرۆگرامی هەتوان پێشگیریکردن و هۆشیاری تەندروستییە تا بیسەرانی رووداو بتوانن زۆرترین زانیاری تەندروستی وەربگرن. 

پرۆدیوسەر و پێشکەشکار  : د. زێڕین کامەران