نەوتی کەرکووک و سوودی بۆ دانیشتوانی
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1927 نەوت لە کەرکووک دۆزرایەوە. یەکەم شوێن بووە لە جیھان کە نەوتەکەی لەژێر خاک زیاد بووە و بەبێ ئەوەی ھیچ بیرێک لێبدرێت لەژێر زەوی ھاتووەتە دەرەوە.
بەپێی خەمڵاندنێکی حکومەتی عێراق، یەدەگی نەوتی کەرکووک 24 ملیار بەرمیل بووە، کە تاوەکو ئێستا 14 بۆ 15 ملیار بەرمیلی لێ فرۆشراوە.
بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی کۆمپانیای شێڵ-ی ھۆڵەندی دەکات لەسەر نەوتی کەرکووک نەوتی یەدەگی ئەو شارە 40 ملیار بەرمیلە.
رۆژانە لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک 450 ھەزار بەرمیل نەوت بە بۆرییەکانی ھەرێمی کوردستان ھەناردەی بەندەری جەیھان لە توركیا دەکرا. بەوەش داھاتی 150 ھەزار بەرمیل بۆ حکومەتی عێراقی دەگەڕایەوە و داھاتی 300 ھەزار بەرمیل نەوت بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەگەڕایەوە.
رۆژی 11ی ئازاری 2016 بە بڕیاری حکومەتی عێراقی ھەناردەکردنی نەوتی لە کێڵگەکانی خەبازە، جەمبوور و بابەگوڕگوڕ راگیرا.
لە مژاری ئەمجارەی بەھێمنی ھێمن عەبدوڵڵا پێکھاتە جیاوازەکانی کەرکووک دەدوێنێ و پرسیاریان لێ دەکات کە کامە پێکھاتە لە داھاتی نەوتی کەرکووک سوودمەندبووە؟
بهشی بكه لە