بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
هێمن عەبدوڵڵا لەدوا ئەڵقەی بەرنامەی #بەهێمنی لە شاری سلێمانی لەگەڵ كۆمەڵێك لە چالاكڤانی سۆشیال میدیا، رۆژنامەنووس و پسپۆِری دەروونی گەنگەشەی كاریگەری و شێوازی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دەكات.
بەشداربووانی دوای ئەڵقەی #بەهێمنی هەموویان كۆكن كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاریگەری باش و خراپی لە سەر كۆمەڵگەی كوردستانی دروستكردووە، هەمووان لە سەر بوونی یاسایەك بۆ بەكارهێنەران و پاراستنی مافی تاك بە گرنگ دەزانن.
#بەهێمنی پرۆگرامێكی هەفتانەی تۆڕی میدیایی رووداو بوو، كە لە ماوەی رابردوو 21 ئەڵقەی پێشكەشكرا.
#بەهێمنی شێوازی نوێی میدیایی كوردستانی بوو بۆ چۆنێتی دروستكردنی دیبەیت لەنێوان هاونیشتمانیان و لایەنە ناكۆكەكان بەتایبەت بایەخدان بەو هاونیشتمانیانەی كە لە سەر مژارەكان بۆچوونی خۆیان هەیە بەڵام كەسی گشتی نەبوون.