کەسێک بە بڵاوکردنەوەی وێنەی 'دەستکاریکراو' هەڕەشە لە ژنێک دەکات
بڵاوکردنەوەی وێنەی دەستکاریکراو و هەڕەشەی بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ژیانی ژنێکی تێکداوە، باوکی دوو جار جەڵتە لێی داوە و هاوژینەکەشی بەهۆی ئەو کێشەیەوە ناردوویەتیەوە ماڵی باوکی و هەڕەشەی تەڵاقدانی لێدەکات. تۆمەتبارەکە داوای 25 هەزار دۆلاری لێکردوون و سەرەڕای سکاڵا تۆمارکردنیش، تاوەکو ئێستا کێشەکەیان چارەسەر نەکراوە.
نیهادمحەممەد، برای ژنەکە، دەڵێت، "نزیکەی حەوت مانگە سکاڵامان لە ئاسایش و پۆلیس تۆمار کردووە، بەڵام هیچیان بۆ نەکردووین."
ئەو کەسەی وێنەکان بڵاودەکاتەوە، وێنەی خوشکەکەی دەستکەوتووە و بە فۆتۆشۆپ دەستکارییان دەکات و بە شێوەیەکی نەشیاو بڵاویان دەکاتەوە. نیهاد دەشڵێت، "لە فەیسبووک نامەم بۆ نارد، گوتی پارەم دەوێت، داوای 25 وەرەقەی کرد."
ژنەکە، کە قوربانیی ئەم تاوانە ئەلیکترۆنییەیە، باس لەوە دەکات کە لە مانگی 5ـی ساڵی رابردووەوە ئەم دۆخە ناخۆشەی بۆ دروست بووە. ئەو دەڵێت، "گومانم لە خزمێکی نزیکی خۆم هەیە کە ژنە و 100% دڵنیام. باوکم لە خەمی من دووجار جەڵتە لێیداوە."
کاریگەریی ئەم هەڕەشانە تەنیا دەروونی نەبووە، بەڵکو ژیانی هاوژینیی ژنەکەشی خستووەتە مەترسییەوە. ئەو ژنە دەڵێت، "هاوژینەکەم منی رەوانەی ماڵی باوکم کردووەتەوە و دەڵێت تەڵاقت دەدەم. لە مانگی 5ـی پارەوە لە ماڵی باوکمم و نەگەڕاومەتەوە."
بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی لە هەرێمی کوردستان، کە لە ساڵی 2008 دەرچووە، سزای ئەم جۆرە تاوانانە بەندکردنە لە 6 مانگەوە تاوەکو 5 ساڵ. ئاری سابیر، پارێزەری راوێژکار، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم یاسایە پێویستی بە هەموارکردنەوە هەیە، چونکە "ئەوکات ئەم بابەتە حاڵەت بوو، بەڵام ئێستا بووەتە دیاردە."
بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر هێڵێکی گەرمی بە ژمارە **07508088080** داناوە

بەرپرسیار، لەم بەرنامەیەدا فۆکەس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.
زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.
ئەو بەرنامەیە شەهیان تەحسین پێشکەشی دەکات و عەدنان رەشید پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.
بهشی بكه لە