باوکی دوو منداڵ بە کارتۆن کۆکردنەوە خەون بە چوونە قوتابخانەی کچەکەیەوە دەبینێت
لەنێو دیوارە ساردەکانی خانوویەکی کرێدا لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە چەمچەماڵ، خێزانێکی چوار کەسی لە ململانێیەکی سەختدان لەگەڵ هەژاری و نەخۆشی. محەممەد، باوکی خێزانەکە، رۆژانە بە ماتۆڕە سێ تایەکەی شەقامەکان دەپێوێت بۆ کۆکردنەوەی کارتۆن و پاشماوە، کە داهاتەکەی رۆژانەی تەنیا نزیکەی 5 هەزار دینارە و بەشی بژێوی و دەرمانی منداڵەکانی ناکات.
محەممەد عیزەدین، لە (بەرپرسیار)ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی:، "بژێویمان خراپە و بە یارمەتیی خێرخوازان دەژین. پشتم ئازاری هەیە و ناتوانم هەموو کارێک بکەم." ئەو باس لەوە دەکات کە ماتۆڕەکەشی لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا زیانی بەرکەوتووە و بە قەرز چاکی کردووەتەوە.
"لێوان"ی تەمەن 6 ساڵ، بەهۆی دەستکورتیی باوکییەوە لە چوونە قوتابخانە بێبەش بووە. لێوان دەڵێت، "حەزم لە قوتابخانە بوو، بەڵام باوکم پارەی پێ نەبوو، وتم قەینا ناڕۆم. حەزدەکەم لە قوتابخانە فێری یەک و دوو بم."
هاوکات "باوان"ی تەمەن 4 ساڵ، کە نیشانەکانی ئۆتیزمی هەیە، پێویستی بە چارەسەر و راهێنانی بەردەوامە. رۆژان جەلال، دایکی منداڵەکان، دەڵێت، "باوان زۆر تووڕەیە و تێکەڵی منداڵان نابێت. بۆ ئەوەی ون نەبێت، ژمارەی مۆبایلی باوکیم لە دەستی بەستووە."
لەدوای بەدواداچوونی تیمی بەرپرسیاری رووداو، سەنتەری ژین لە چەمچەماڵ بڕیاریدا باوان بەخۆڕایی وەربگرێت و چارەسەری پێویستی بۆ دابین بکات. شنۆ تەها، بەڕێوەبەری سەنتەرەکە، لە بەرپرسیار، گوتی: "باوان کۆمەڵێک نیشانەی ئۆتیزمی هەیە، بەڵام زیاتر بەلای دواکەوتنی ژیریدا دەچێت. ئێمە بەبێ بەرامبەر وەریدەگرین و مامۆستای تایبەتی بۆ دابین دەکەین، بەڵام کێشەی هاتووچۆی هەیە و پێویستمان بە خێرخوازێکە کرێی هاتووچۆکەی لە ئەستۆ بگرێت."
خێزانی محەممەد، کە لە خانوویەکی کرێدان و بژێوییان لەسەر هاوکاریی خێرخوازانە، ئێستا چاوەڕوانی دەستێکی خێرن تاوەکو لە کرێچێتی رزگاریان بێت و چارەسەریی باوان مسۆگەر بکرێت، بەڵکو بەوەش خەونی لێوان بۆ چوونە قوتابخانە بێتەدی.

بەرپرسیار، لەم بەرنامەیەدا فۆکەس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.
زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.
ئەو بەرنامەیە شەهیان تەحسین پێشکەشی دەکات و عەدنان رەشید پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.
بهشی بكه لە