زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی باسی زیان و داواکارییەکانیان دەکەن
رۆژی شەممە لە کاژێرەکانی بەیانی زوو، ئاگر لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی کەوتەوە، بەو هۆیەوە زیاتر لە 116 دووکان سووتان.
دوای کوژاندنەوەی ئاگرەکە و خەمڵاندنی زیانەکان لەلایەن لیژنەیەکی قایمقامیەتی سلێمانییەوە، سکرتاریەتی مام جەلال بڕیاری دا بە قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتووان بە بڕی یەک ملیار دینار.
کەڤین حوسێن، پێشێشکاری بەرنامەی بەرپرسیاری رووداو، لە شوێنی رووداوەکە بەشێکی زیانلێکەوتووانی کۆکردەوە و باسی کاتی رووداوەکە، داواکاری و شێوازی قەرەبووکردنەوە و دروستکردنەوەی بازاڕەکەیان کرد.
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە بەرنامەکەدا بەڵێنی دا، لە ماوەی "کەمتر لە دوو هەفتە" قەرەبووەکە بەسەر زیانلێکەوتووان دابەشبکرێت.
شاهۆ عوسمان گوتی، کەسێک وەکو تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
بهشی بكه لە