2000 عومرەکاری کورد لە سعودیە گیریان خواردووە؛ 'عومرەکاران دەتوانن لە رێگەی وشکانی بگەڕێنەوە'
چوار رۆژە 2000 عومرەکاری کورد لە سعودیە گیریان خواردووە و بەهۆی "نەبوونی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی" ناتوانن بگەڕێنەوە. بەرپرسێکی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "دەتوانین لە رێگەی وشکانی بیانگەڕێنینەوە".
عومرەکاران لە رێگەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرەوە چوونەتە سعودیە. هیمداد عەبدوڵڵا، یەکێک لە عومرەکارانی کورد لە سعودیە، لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو گوتی: "لە مەککە گیرمانخواردووە، هاوژینەکەم نەخۆشە و ناتوانم بە رێگەی وشکانی بگەڕێمەوە هەرێمی کوردستان. فڕۆکە نییە و ناتوانین بگەڕێینەوە."
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە کێشەکە پەیوەندی بە "نەبوونی فڕۆکە"ـەوە هەبێت. شێخ نیاز نەقشبەندی گوتی: "نزیکەی دوو هەزار عومرەکارمان لە سعودیەن. لەگەڵ هێڵی ئاسمانیی عێراقی و حەج و عومرەی عێراقی لەسەر هێڵین. کێشەکە ناڕێکی لە خشتەی گەشتەکانە و هەڵەیەک روویداوە. ئەو کێشەیەش تەنیا بۆ عومرەکارانی هەرێمی کوردستان نییە بەڵکو سەرجەم عومرەکارانی گرتووەتەوە."
لە هەرێمی کوردستان 105 کۆمپانیا مۆڵەتی فەرمییان هەیە بۆ رێکخستنی حەج و عومرە. بههۆی سهرپێچیی رێنوێنییهكانەوە، تاوهكو ئێستا زیاتر له 90 كۆمپانیا لهلایهن بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی حهج و عومرەوە راگیراون و مۆڵهتیان پێنهدراوه.
کێشەکە جگە لە عومرەکارانی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 5000 عومرەکاری عێراقیشی گرتووەتەوە. رێبوار ئازاد، بەرێوەبەری کارگێڕیی کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتی: "دەبوو رۆژانی شەممە و یەکشەممە دەست بە گەڕاندنەوەی عومرەکاران بکرێت و بە چەند کاروانێک رۆژانە 420 کەس لەو عومرەکارانە بگەڕێنەوە، ئەگەر کێشەکە چارەسەر نەکرێت، یان کێشەکە بە فڕۆکەی هێڵی دیکە چارەسەر دەکرێت، یان عومرەکارەکان لە رێگەی وشکانییەوە دەگەڕێندرێنەوە."
کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکان پابەند دەکات بە دابینکردنی شوێنی مانەوە و قەرەبووکردنەوەی عومرەکاران. رێبوار ئازاد، گوتی: "سەرجەم عومرەکاران بە رێگەی وشکانی رۆیشتوون. کۆمپانیاکان تەواوی خەرجییەکانیان دابیندەکەن تاوەکو دەگەڕێنەوە."
شێخ نیاز نەقشبەندی، سێ پێشنیازی چارەسەریی کێشەکە دەخاتە بەردەم عومرەکارانی کورد لە سعودیە و "سەرپشک"یان دەکەن.
یەکەم؛ دەتوانن بە رێگەی وشکانی بگەڕێنەوە و بۆ "ئەم مەبەستە 7 پاسمان لە رێگەن و ئێستا لە دەروازەی عەرعەرن."
دووەم؛ عومرەکاران چاوەڕێ بکەن تاوەکو کێشەکە چارەسەر بێ و خشتەی گەشتەکان رێکدەخرێتەوە و بە رێگەی ئاسمانی بگەڕێنەوە.
سێیەم؛ عومرەکاران دەتوانن بە ترانزێت بگەڕێنەوە.
بهشی بكه لە