تەرمە بێ خاوەنەکان لە هەرێمی کوردستان

تەرمە بێ خاوەنەکان لە هەرێمی کوردستان

تەرمی ئەو ژنەی تەمەن 20 ساڵانەی لە شەوی 21ی مانگی رابردوو لە نێوان دوو گوندی سەر بە قەزای کۆیە کوژرا هێشتا لە پزیشکی دادی هەولێر ماوەتەوە و هیچ کەسێک خۆی لێ نەکردووە بە خاوەن و وەرینەگرتووەتەوە. بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دادی هەرێمی کوردستانیش لە ساڵی 2017 تا ئێستا 12 تەرمی نەناسراو و بێ خاوەن لە پزیشکی دادی ماونەتەوە، بەڕێوەبەری گشتی پزیشکی دادی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت ئەگەر کەسوکارەکانی نەیەن بۆ وەرگرتنەوەی، بەپێی یاسا دوای 3 مانگ تەرمەکان دەدرێنە شارەوانی و بەخاکدەسپێردرێن.