ماڵی مەلای گەورەی کۆیە کراوەتە زبڵخانە
ماڵی مەلای گەورەی کۆیە بووەتە زبڵخانە ، مەلا محەممەد کوڕی مەلا عەبدوڵڵای جەلیزادە لە کۆیە لەدایکبووە و زانای ئیسلامی، شاعیر و نووسەر، راڤەکاری قورئان بوو و لە ساڵی ١٨٧٦لە کۆیە دروستکراوە و زیاتر لە 20 بەرهەمی زانستی و ئایینی هەبووە ، ماڵەکەی مەلای گەورەی کۆیە ئێستا پڕبووە لە زبڵ و خاشاک و وەزارەتی رۆشنبیری بێئاگان لە رەوشی ماڵەکەی مەلای گەورە .
فارووق جەلیزادە، کوڕی مەلای گەورە دەلێت خانووەکەی باوکم زیاتر لە ٣٥٠ ساڵیش دەبێت، چونکە باوکم و باپیرانیشم هەر لەوێ ژیاون و لەساڵی ١٩٩١ خۆم خانووەکەم جێهێشتووە و تاوەکو ساڵی ٢٠٠٣ بە کرێم دابووە خەڵک و دوای هاتنی ئاوارەکان دوو سێ خێزانی عەرەب لەوێ دەژیان بەڵام چوار ساڵیک دەبێت بەهۆی نەبوونی چاودێریکردنەوە ماڵەکەمان بۆتە زڵخانە و شارەوانی لەو شوێنە زبڵدانێکی دانەناوە، تاوەکو خەڵک زبڵی تێبکات و وەزارەتی ئەوقاف هیچ ئاوڕێکی لێنەداوەتەوە و ئامادەین خاوەنداری خانووەکە بدەینە حکومەت.
بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری دەلێت بەڵێندەدەین لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.
نادر بەکر، بەڕێوەبەری شوێنەواری هەولێر دەلێت ئەو شوێنانەی تەمەنیان ٢٠٠ ساڵە دەبێنە شوێنی شوێنەوار و لەخوار ٢٠٠ ساڵی دەبێتە شوێنی کەلەپووری ، زیاتر لە ٢٨٠٠ خانوو لە هەولێر بوونەتە شوێنی شوێنەواری و بۆ ١٠ خانووی قەلای هەولێر ١٣ ملیۆن دینار خەرجکراوە و چوار خانوو لە کۆییە نۆژەنکراوەتەوە.
فەرمانگەی شوێنەواری کۆیەش دەلێت هیچ پارەیەک بۆ نۆژەنکردنەوەی دابین نەکراوە و دەرخستەمان بۆ کردووە و دیزاین و پڕۆپۆزەڵمان ئامادەیە و بەهۆی نەبوونی پارە هیچ بۆ ماڵی مەلای گەورە نەکراوە.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەلێت یەکێک لە پرۆژەکانی وەزارەتی ئەوقاف لە کابینەی نۆ گرنگی دانە بە شوێنەوارە ئاینیەکان و بۆ ون نەبوونی ناوی مەلای گەورە لە کۆیە قوتابخانە و مزگەوتێک بەناوی مەلای گەورەیە.