منداڵێکی ‌هەشت ساڵان ژیانی لەمەترسیدایە

منداڵێکی ‌هەشت ساڵان ژیانی لەمەترسیدایە

منداڵێکی ‌هەشت ساڵان ژیانی لەمەترسیدایە ، دیاری تەمەن ٨ ساڵان لە پۆلی 2ی بنەڕەتی دەخوێنێت لە زکماکیەوە نەخۆشی گیرانی زمانی سەرەتای شاخوێنبەری هەیە، ئاراس ناسر، باوکی دیاری کەمیوانی بەرنامەی بەرپرسیار بوو دەلێت  هیچ داهاتێکمان نییە بۆ چارەسەرکردنی کوڕەکەم ، چونکە ئەوەی هەمانبووە بۆ نەخۆشی منداڵەکەم خەرجمانکردووە، ئێستا باری دارایمان زۆر خراپە رۆژانە تەنیا ٥ هەزار دینارم لە کرێکاری دەستدەکەوێت.

باوکی دیاری دەڵێت ،کورەکەم  لەوەرزی زستان باروودۆخی خراپە و چەندین جار لەرێگای قوتابخانە بوراوەتەوە ، نزیکەی ٢٠ رۆژیشە کورەکەم خوێن لە دەمی دێت ، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار دۆلارم بۆ چارەسەری کورەکەم خەرجکردووە ، جگە لە نەخۆشی کورەکەم خۆشم نەخۆشیم هەیە ، لەکاتی کارکردن و لەماڵەوەش جار جار دەبورێمەوە .

دایکی دیاریش گەورەترین چاوەڕوانی ئێمە چارەسەرکردنی منداڵەکەمانە.

د. ئاسۆ فایەق ساڵح ... پسپۆری نەخۆشیەکانی قەستەرەی دڵی منداڵان و پزیشکی دیاری دەڵێت ،ئەو نەشتەرگەرییەی پێویستە بۆ دیاری بکرێت لە هەرێمی کوردستان نییە چونکە نەشتەرگەری گەورەکردنی سەمامەییە و حاڵەتی نەخۆشیەکەی دیاریش دەگمەنە لەهەر سەد کەسێک ٥ کەس زکماک تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت.

هەروەها د. ئاسۆ فایەق دەڵێت بچووکی تەمەنی دیاری رێگرە لەئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە چونکە دەبێت تەمەنی بگاتە دە ساڵ ئینجا ئێمە دەتوانین نەشتەرگەری بۆ بکەین  و خەرجی نەشتەرگەرییەکەی دیاری دە هەزار دۆلاری پێویستە ژیانی دیاری لە مەترسیدایە و دەبێت نەشتەرگەریەکی خێرای بۆ بکرێت

بەرپرسیار، لەم بەرنامەیەدا فۆکوس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.

زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.

ئەو بەرنامەیە شەهیان تەحسین پێشکەشی دەکات و سیداد لەشکری پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.