هۆکاری ئاگری کۆگاکانی هەولێر چی بوو؟ زیانەکان چەندن؟
دوای سووتانی شەش کۆگا ئاگرەکەی هەولێر کۆنترۆڵکرا و سووتانی کۆگاکان زیاتر لە چوار کاژێری خایاند و کۆگاکان نزیکی کارگەیەکی گەورەی عەمبارکردنی غازن و دانیشتووانی دەوروبەری کۆگاکان ماڵەکانیان چۆڵکرد و ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و زیانی مادیی ئاگرەکەش بە نزیکەی چوار ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت
خاوەنی یەکێک لە کۆگاکان دەلێت ژمارەیەکی زۆر تۆپی ئاگرکوژێنەوەم لەنێو کۆگاکە دانابوو و هەموو شەوێک پێش داخستنی کۆگاکە کارەبا دەکوژێنینەوە و سێ کۆگای ئێمە بەتەواوی سووتاون و زیانی کۆمپانیاکەمان زیاترە لە سێ ملیۆن دۆلار.
بەرگریی شارستانیی هەولێر دەلێن شەش کۆگا بەتەواوی سووتاون و پاسەوانی کۆگاکان ژمارە تەلەفۆنی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەیان نەبووە بە تاکسی چوون بۆ ئاگادارکردنەوەی تیمەکانمان ، کەلوپەلی ئۆتۆمبێل، سۆپای زەیت، دار و مۆبیلیات سووتاون و تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیار نییە و لیژنەی بەدواداچوون بۆ زانینی هۆکار و زیانی ئاگرەکە پێکدەهێنین و بەهیچ شێوەیەک نابێت کارگەی غاز لەناو گەڕەک و ماڵاندا بێت.
محەممەد بەشیر ، خاوەنی کۆمپانیای چەلەبی
دەلێت دوو کۆگامان سووتاوە و یەک ملیۆن دۆلار زەرەرمەند بوومە و کەلو و پەلی تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنن و ١٠ ساڵە کۆگاکان بەکاردەهێین کۆگاکەمان بەکرێ گرتووە و پێویستە بەرگری شارستانی سەردانمان بکەن و رێنمایمان پێبدەن بۆ ئەوەی رووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.
رائید سەرکەوت تەحسین ، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەلێت هەموو کارمەندەکانی بەرگری شارستانی راهێندراون و هیچ سیستەمێکی ئاگر گوژێنەوە لە کۆگاکان نەبوو
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی سێی هەولێردەلێت کۆگاکان کارەبایان بەسەرپێچی راکێشاوە و بەشێوەیەکی سەرپێچی دروستکراون.
بهشی بكه لە