داستانی دۆڵی باوە
چیرۆكەكانی پێش گشتپرسی، بەرنامەیەكی مەیدانییە ، لە تەلەڤزیۆن و رادیۆ و پۆرتاڵ و سۆشیالمیدیای رووداو بڵاودەكرێتەوە . بەرنامەكە بەشێوەیەكی مەیدانی بەدوای چیرۆكەكانی بەرگری و چالاكییەكانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردستاندا دەچێت ، هەروەها بەدوای چیرۆكەكانی جینۆسایدكردنی گەلی كوردستاندا دەچێت و دەیانبەستێتەوە بە گشتپرسی .
نێوەڕۆكی ئەو بەرنامەیە تایبەت دەبێت بە گێڕانەوەی ئەو چیرۆكە سەرنجڕاكێشانەی كە تائێستا تەنیا لەسەر زاری هەندێك لە خەڵكی كوردستان ماون و تائێستا بەشێوەی تەلەڤزیۆنی و بەشێوەی نووسراویش تۆمارنەكراون . لەو چیرۆكانەدا كەسی سەرەكی هەیە كە زۆرترین قسە دەكات لە شوێنی رووداوەكەدا ، هەروەها كەسە بەشدارەكانی دیكە .
لەو بەرنامەیەدا چیرۆكی كریستیانەكان كە بەرگرییان كردووە، هەروەها كۆمەڵكوژییەكانیان ، هەروەها چیرۆكی توركمان و ئێزدییەكانیش تۆمار دەكرێن .
بهشی بكه لە