مارف عومەر گوڵ؛ ناسێنەری کۆمکوژی

مارف عومەر گوڵ؛ ناسێنەری کۆمکوژی

مارف عومەر گوڵ، جگە لەوەی مامۆستای چەند نەوەیەکە لە پێگەیاندنیان لە بواری خوێندنی یاسادا، کەسێکی شارەزابوو لە گۆڕەپانی نووسین و داهێناندا. بەڵام شانازی گەورە و هەڵوێستی زانستانە و هاوکات نیشتمانپەروەرانەی ئەو دەگەڕێتەوە بۆ خۆ تەرخانکردن و کارکردنی بۆ ناساندنی تاوانەکانی ئەنفال و کیماباران. ئەو نزیکەی 30 ساڵ تەمەنی خۆی بەو مژارە بەخشی.
مارف عومەر گوڵ لە کاتێکدا لەو بوارەدا ماستەر و لە بواری "کێشەی کەسایەتی یاسایی نێودەوڵەتی کورد" بڕوانامەی دکتۆرای تەواوکرد، هێشتا رژێمی بەعس لە دەسەڵاتدا بوو. لەو دوو بابەتەدا رۆڵی پێشەنگی گێڕا و کار و دەستکەوتەکانی لەبیر ناکرێن. ئەو ناسێنەری کۆمەڵکوژیی بەشێک لە نەتەوەکەی بوو.

ئەم بەرهەمە تایبەتە بە کارەکانی مارف عومەر گوڵ سەبارەت بە ناساندنی هەوڵی لەناوبردنی نەتەوەیەک، بێگومان هەڤپەیڤینێکی تایبەت کارەکەی دەوڵەمەندتر کردووە، هەڤپەیڤینێک کە راستەوخۆ پاش تەواوکردنی دکتۆراکەی لە ساڵی 1994 لەگەڵی سازکراوە و لە ئەرشیڤی تایبەتی بەرهەمهێنەردا پارێزراوە.
 

بەرهەمی ساڵی 2024
پرۆدیوسەر و دەرهێنەر: سیروان رەحیم
مۆنتاژ: شکار کەمال