رۆژی رەشی گۆپتەپە
رۆژی 3 ئایاری 1988 بۆ دانیشتووانی گوندی گۆپتەپە، رۆژێکی لەبیرنەکراو و بە ئازارە. چونکە کیمیابارانکردن و ئەنفالکردنی گوندەکە پێکەوە لەو رۆژەدا دەستیانپێکرد.
گۆپتەپە، یەکێک لە گوندەکانی سەر بە قەزای چەمچەماڵە. سەرەتا فڕۆکە جەنگییەکان بە بڵاوکردنەوەی گازێکی ژاراوی ئاسمانی ناوچەکەیان تاریک کرد و دواتر سوپا دەستی بە کۆکردنەوەی خەڵکە بریندار و پەرێشانەکەی کرد و بەرەو زیندانەکانی تۆپزاوا و نووگرەسەلمان گواستنییەوە.بەڵام ژمارەیەک لە خەڵکەکە بەهۆی ئەشکەوت و چاڵەنادیارەکانەوە، گیانی خۆیان رزگارکرد.
ئەم بەڵگەفیلمە چیرۆکی کیمیابارانکردن و ئەنفالی گۆپتەپە لەزاری شایەتحاڵ و دەربازبووەکانەوە دەگێڕێتەوە.
بەرهەمی ساڵی : 2024
پرۆدیوسەر: نەوزاد مەحموود
دەرهێنەر: ئاری ئەمین
بهشی بكه لە