Dr Aras - زیادبوون و بەربڵاویی جەڵتەی دڵ لەنێو گەنجان
زیادبوون و بەربڵاویی جەڵتەی دڵ لەنێو گەنجان
بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراسە لەبارەی دڵی مرۆڤ، راوێژکارێكی وردی نەخۆشییەکانی دڵ لە سلێمانییەوە میوانی بەرنامەکەیە، باسی توێکاری و گرنگترین فرمانەکانی دڵی مرۆڤ دەکات.
د. ئارام جەمال میرزا، راوێژکاری وردی نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت دڵ تایبەتمەندی هەیە بۆ دروستکردنی کارەبایی خۆی و خوێن بۆ هەموو جەستە دەنێرێت، پزیشكە پسپۆڕەکەی دڵ دەڵێت شەکرە و بەرزە پەستانی خوێن لە دوژمن و تێکدەرەکانی دڵن، بە وردی باسی کۆنترۆڵکردنیان دەکات.
ئەوین هیوا، خۆراکناس و پسپۆڕی رێژیمی خۆراکە، میوانی بەرنامەی دکتۆر ئاراسە و بۆ پاراستنی دڵ، باسی ئەو خۆراکانە دەکات کە کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر دڵی مرۆڤ هەیە و ئەوانەش رووندەکاتەوە کە مەترسین لەسەر دڵ، ئەو بەگشتی باس لە سەوزە و میوەکان دەکات و بە دۆستی دڵیان دادەنێت، بەڵام دژی هەموو خۆراکە لەقووتووندراوەکان و خۆراکە خێراکانە و وەکو دوژمنی دڵ ناویان دەبات.
راوێژکارەکەی نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت پێویستە هەموو کەسێك رۆژانە لانیکەم 15 بۆ 30 خولەک وەرزش بکات، کە لە هەفتەیەکدا 75-150 خولەک دەکات و دەشڵێت ئەوانەی وەرزش ناکەن و خۆراکیان ناتەندروستە، مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زۆرترە. ئەوەش ئاشکرادەکات کە ئێستا جەڵتەی دڵ بەشێوەیەکی بەرچاو لەنێو گەنجان هەیە.
بۆ بینینی تەواوی وردەکاری و زانیارییەکان، بینەری ئەم بەرنامەیە بن..