خۆراک، چوکلێت و شیرینی، خواردنەوە گازییەکانی جەژن بخورێن؟

09 April 2024
خۆراک، چوکلێت و شیرینی، خواردنەوە گازییەکانی جەژن بخورێن؟
خۆراک، چوکلێت و شیرینی، خواردنەوە گازییەکانی جەژن بخورێن؟
د. ئیبراهیم تاهیر رەباتی، پزیشکێکی پسپۆڕی تەندروستی کۆمەڵ – بەشی خۆراکە، لە بەرنامەی دکتۆر ئاراس دەڵێت نامانەوێ هیچ شتێک لە جەژندا قەدەخەبکەین، بەڵام باشترە لە رۆژی جەژندا بە تایبەت لە بەیانییەکە لە چوکلێتێک زیاتر نەخورێت و شەربەتی لەگەڵ نەخورێتەوە. کەشی تایبەتی رۆژی جەژنە لە بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراس، هەموو بەرنامەکە و ئەوەی لە بەرنامەکە داندراوە بۆ جەژنن، میوانەکانی بەرنامەکە باسی خۆراکی جەژن، شیرینی و چوکلێت، خواردنەوە گازی و شەربەتەکان دەکەن، جێگرەوەی تەندروست و بڕی رێگەپێدراوی هەریەکەیان دەخەنەڕوو. ئەوین هیوا، پسپۆڕی رێژیمی خۆراکییە کە میوانێکی دیکەی بەرنامەکەیە دەڵێت شەکری زۆر نەکرێتە نێو قەیسی لە رۆژی جەژندا چونکە پێکهاتە تەندروستییەکانی نێو قەیسییەکە زاڵ نابن و تەنیا شەکرەکە دەمێنێت، بەمەش مادەی ئاسن و مادەکانی دیکەی نێوی لاوازدەردەکەون، بە باشی دەزانێت شەکری تێنەکرێت. د. ئیبراهیم تاهیر دەڵێت ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لە جەژندا بەیانییان ژەمی جەژن ناخۆن و ژەمی ئاسایی بەیانی دەخۆن، ئەمەش بە تەندروستتر نێو دەبات، چونکە جەستە لە بەیانییان لەگەڵ خۆراکی سووک راهاتووە نەک ژەمیی قورسی جەژن، دەشڵێت لەجیاتیب 5-6 جۆر خۆراک، 2-3 جۆر خۆراک لەسەر خوان هەبن.