شیری قوتوو لە نێوان تەندروستی و بازرگانیدا

شیری قوتوو لە نێوان تەندروستی و بازرگانیدا

لەم بەرنامەیەدا بە وردی باس لە پەرەپێدانی بەکارهێنانی شیری قوتوو بۆ منداڵان دەکات و دەڵێت جۆرێکە لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە و دەڵێت کە هەندێک لایەن بۆ دەستکەوتنی پارە، لە شوێنە جیاوازەکان هانی دایکان دەدەن پشت بەو جۆرە شیرانە ببەستن.


دکتۆر دەوەن دڵشاد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان کە میوانی بەرنامەکە بوو، پشتگیریی بۆچوونەکانی دکتۆر ئاراسی کرد و رایگەیاند، وازهێنانی دایکان لە پێدانی شیری خۆیان و پەنابردن بۆ شیری قوتوو جێگەی قبووڵکردن نییە، تەنیا لە حاڵەتی زۆر دەگمەندا نەبێت. هەردوو هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە کەمتر لە 1%ی حاڵەتەکان بە هۆکاری زانستی و پزیشکی، کە پەیوەستە بە تەندروستیی دایک یان کۆرپەکەوە، رێگرن لە پێدانی شیری دایک.

دکتۆر دەوەن دڵشاد، روونیکردەوە کە شیری مانگا و شیری قوتوو هیچ دژەتەنێکیان تێدا نییە و رۆڵیان لە دروستکردنی بەرگریی جەستەی منداڵدا نییە. بەپێی قسەکانی ئەو، بەکارهێنانی ئەو شیرانە زۆرجار دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفت لە کۆئەندامی هەناسەدان و هەرسدا، هەروەها منداڵان زووتر نەخۆش دەکەون و درەنگتریش چاکدەبنەوە.

عەیشان فارسل، پەرستاری منداڵان لە دهۆک و بەشداربوویەکی دیکەی بەرنامەکە، رایگەیاند کە ئێستا چارەسەر بۆ ئەو دایکانە دۆزراوەتەوە کە بەهۆی کارکردنەوە ناتوانن شیری خۆیان بە منداڵەکانیان بدەن.  عەیشان ئاماژەی بە بوونی چەند ئامێرێک کرد کە یارمەتیدەرن بۆ کۆکردنەوە و هەڵگرتنی شیری دایک. هەروەها لەگەڵ دکتۆر دەوەن کۆک بوو لەسەر ئەوەی کە شیری دایک دەکرێت لانیکەم بۆ ماوەی 6 مانگ لە بەفرگردا هەڵبگیرێت بێئەوەی تێکبچێت.

 

بۆ زانیارییە وردەکانی بەرنامەکە؛ تەواوی ڤیدیۆی بەرنامەکە ببینن..