خواردنەوە گازییەکان

خواردنەوە گازییەکان

دکتۆر ئاراس بەرنامەیەکی تەندروستی و پزیشکیی گشتییە و یەکەمین وەرزی تەواوکەری ئەو زنجیرە بەرنامە تەندروستی و پزیشکییانەیە کە لە یەکەم رۆژی دەستپێکی پەخشی رووداوەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامن، سەرنجی ئەم بەرنامەیە لەسەر شێوازی ژیانی خەڵکە. 

بەرنامەی دکتۆر ئاراس هەموو وردەکارییەکانی ژیانی رۆژانەی تاک پەیوەست بە تەندروستی رووندەکاتەوە، زانیارییە زانستییەکان لە دوو توێی جددییەت و ئینتەرتەینمێنتدا بە زمانێکی سادە و پوخت دەگەیەندرێنە بینەر و بیسەری رووداو، بەرنامەکە فۆکەسی زیاتری لەسەر ژیاندروستییە و پەیوەندیی بە ژیانی هەموو کەسێکەوە هەیە.

بەرنامەکە 48 خولەکی تەواوە و لە چەند بڕگەیەکی جیاواز پێکدێت، کە هەرجارە و چەند فۆکەسێكی تایبەت لەخۆدەگرێت، هەر بڕگەیەک تایبەتە بە تەوەرێکی دیاریکراو و جیاوازە لە بڕگەکانی دیکە، شێوازی ئامادەکردن و پیشکێشکردنی بەرنامەکە نوێ و گەرموگوڕە، بڕگەکانی بەرنامەکە پرن لە بەرهەمی مەیدانی، گرافیک، ئەنیمەیشینی پزیشکی، زانیاری نوێ و سوودبەخش کە بینەر ناچار بە مانەوە بە دیار بڕگەکانی دیکەی دەکات.

هەڵبژاردنی میوان لەم بەرنامەیە بەپێی چەند پێوەرێکی وردی زانستی، میدیایی و پیشەیی دەبێت، هەر پزیشکێک کە بەشدارە لە بەرنامەکەدا پرۆفایڵێکی ڤیدیۆیی تایبەتی بۆ کراوە و بە دەنگی خۆی بڕوانامە و ئەزموونی کارکردنی بۆ بینەران رووندەکاتەوە.

پیشکێشکاری بەرنامەکە دکتۆر ئاراس برادۆستییە و هەر ناوی ئەویش خراوەتە سەر بەرنامەکە.

د. هونەر رێبوار کە پسپۆڕی پزیشكیی فریاکەوتن و د. ئیسماعیل خاڵس کە پزیشكی ددانە پرۆدیوسەری بەرنامەکەن.