خانمان یان پیاوان زۆرتر دەگرین و هەستەکانیان دەردەبڕن؟
بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراس.. لە نیوەی بەرنامە، دەرهێنەری بەرنامە دێتە ژوورەوە و بە دکتۆر ئاراس و میوانەکانی دەڵێت، بەرنامەکە زۆر خراپە، دەبێت بەرنامە رابگرین و دووبارە ریکۆردی بکەینەوە. دکتۆر ئاراس و میوانەکانی دەڵێن ئاساییە، بەڵام هۆکارەکەی رووندەکەنەوە؛ دەشڵێن هەر کەسێك لەکاتی تووڕەبوون و گرفتێكی ئاوادا، ئەم تەکنیکە ئەنجامبدات، تووڕەنابێت و بە ئارامی دەمێنێتەوە.
بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس لەبارەی هەستەکان بوو، بەتایبەت زاڵبوون بەسەر تووڕەییدا. پسپۆڕێک کە چارەسەرکاری دەروونییە دەڵێت، گریان پڕۆسەیەکی بەتاڵبوونەوەیە بۆ تووڕەیی و ژنان بەراورد بە پیاوان زیاتر دەگریێن.
یاسا ئیسماعیل، چارەسەرکاری دەروونی دەڵێت: تووڕەیی پەرچەکردارێکە و دەربڕینی لەلایەن تاکەکانەوە جیاوازە، لە کاتی تووڕەییشدا بەشی پێشەوەی مێشک کار ناکات و راستەوخۆ پەرچەکردار بەبێ بیرکردنەوە ئەنجامدەدات. روونیدەکاتەوە، لەکاتی تووڕەیی و هەڵچووندا بەهیچ شێوەیەک بڕیارنەدرێت، چونکە رەنگە پەشیمانی بەدوادابێت؛ لەم کاتەدا بەشی بڕیاردان لە مێشک بەباشی کاری خۆی ناکات.
یاسا ئیسماعیل ئەوە روون دەکاتەوە کە دەگوترێت ''لەکاتی تووڕەبووندا پەرداخێک ئاوی سارد بخورێتەوە'' و دەڵێت: ئەو خواردنەوەیە بۆ ئەوەیە کە کاتێک بدرێت بە مێشک تاوەکو سیستمی دەماریی مێشک هەست بەوە بکات جەستە سەلامەتە و هەڵنەچێت؛ لەم کاتە کورتەدا مێشك ئارام دەبێتەوە و رەنگە بڕیاری هەڵە نەدرێت.
تەها حوسێن، دەروونناس و راوێژکاری دەروونی دەڵێت: پێویستمان بە تووڕەبوون و ترس هەیە و سوودیان زۆرە، چونکە هەمیشە وا لە مرۆڤ دەکات هەوڵ بدات، بەڵام پێویستە باسی چۆنیەتیی بەڕێوەبردنیان بکرێت.
دوو میوانەکەی دکتۆر ئاراس باسی تەکنیکی ئارامبوونەوە دەکەن، هەروەها باس لە گریانی خانمان و پیاوان دەکات، بەراوردی ئەوە دەکەن، هەر کامیان بۆچی دەگرین؟ و کامیان زۆرتر دەگرین؟ بینەری ئەم لینکە بن، لە ڤیدیۆکەدا کۆمەڵێك زانیاری ورد لەبارەی هەستەکان هەن، روونیدەکەنەوە.