پەردەی کچێنی خانمان
پەردەی کچێنی خانمان تەوەری سەرەکی بەرنامەی ئەم جارەی دکتۆر ئاراسە. پسپۆڕێکی پزیشکیی دادوەری و پزیشکێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان میوانی بەرنامەکەن.
فۆکەسی بەرنامەکە لەسەر روونکردنەوەی ئەم بابەتە هەستیارەیە لەڕووی پزیشکییەوە، هاوکات راستکردنەوەی ئەو هەموو باوەڕە هەڵانەیە کە لەبارەی ئەم بابەتەوە بڵاودەبنەوە و باسدەکرێن، رەنگە ببنە هۆی کێشە و کارەساتی کۆمەڵایەتی. زۆر کاتیش تەنیا خانمانی بێتاوان دەبنە قوربانی ئەم جۆرە کێشانە.
بایەخی خۆراکی ماوەی دووگیانی گفتوگۆی بەشی دووەمی بەرنامەی دکتۆر ئاراس دەبێت. د. شنە بەگۆک پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون، باسی خۆراکە رێگەپێدراو و قەدەخەکراوەکانی ماوەی دووگیانیمان بۆ دەکات. بڕ و کاتی دروستی ژەمەکانمان بۆ رووندەکاتەوە بە پێی کاتی ماوەی دووگیانی.
بهشی بكه لە