نەشتەرگەریی جوانکاریی تووندکردنەوە و راکێشانی رووخسار
ئەم بەرنامەیە لە 12/6/2021 یەکەم بەرنامەی لێ پەخشکرا، تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە پەخشکردن و بڵاوکردنەوە.
دکتۆر ئاراس بەرنامەیەکی تەندروستی و پزیشکیی گشتییە و یەکەمین وەرزی تەواوکەری ئەو زنجیرە بەرنامە تەندروستی و پزیشکییانەیە کە لە یەکەم رۆژی دەستپێکی پەخشی رووداوەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامن، سەرنجی ئەم بەرنامەیە لەسەر شێوازی ژیانی خەڵکە.
دکتۆر ئاراس ئێستا بەرنامەیەکی نوێ و جیاوازە لەسەر شاشەی رووداو، شۆیەکی پزیشکییە و لە سەرەتای دەستپێکردنیدا پێویستیی تەنیا بە هەفتەیەک بوو تا ریکۆردێکی نوێ لە سۆشیەڵ میدیای رووداودا تۆماربکات و ئێستا بەرنامەکە بەردەوامە و هەفتانە لە رۆژانی پێنجشەممە پێشکێشدەکرێت.
بەرنامەی دکتۆر ئاراس هەموو وردەکارییەکانی ژیانی رۆژانەی تاک پەیوەست بە تەندروستی رووندەکاتەوە، زانیارییە زانستییەکان لە دوو توێی جددییەت و ئینتەرتەینمێنتدا بە زمانێکی سادە و پوخت دەگەیەندرێنە بینەر و بیسەری رووداو، بەرنامەکە فۆکەسی زیاتری لەسەر ژیاندروستییە و پەیوەندیی بە ژیانی هەموو کەسێکەوە هەیە.
بەرنامەکە 48 خولەکی تەواوە و لە چەند بڕگەیەکی جیاواز پێکدێت، کە هەرجارە و چەند فۆکەسێكی تایبەت لەخۆدەگرێت، هەر بڕگەیەک تایبەتە بە تەوەرێکی دیاریکراو و جیاوازە لە بڕگەکانی دیکە، شێوازی ئامادەکردن و پیشکێشکردنی بەرنامەکە نوێ و گەرموگوڕە، بڕگەکانی بەرنامەکە پرن لە بەرهەمی مەیدانی، گرافیک، ئەنیمەیشینی پزیشکی، زانیاری نوێ و سوودبەخش کە بینەر ناچار بە مانەوە بە دیار بڕگەکانی دیکەی دەکات.
هەڵبژاردنی میوان لەم بەرنامەیە بەپێی چەند پێوەرێکی وردی زانستی، میدیایی و پیشەیی دەبێت، هەر پزیشکێک کە بەشدارە لە بەرنامەکەدا پرۆفایڵێکی ڤیدیۆیی تایبەتی بۆ کراوە و بە دەنگی خۆی بڕوانامە و ئەزموونی کارکردنی بۆ بینەران رووندەکاتەوە.
د. هونەر رێبوار، سەرپەرشتیاری زانستی و پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، کە خۆی پسپۆڕی پزیشكیی فریاکەوتن، هەڵگری بڕوانامەی بۆردە و ئەندامی کۆلێژی شاهانەی پزیشكیی فریاکەوتن لە بەریتانیایە،