فیچەر - چیرۆکی ئەو ژنەی بەسەر شێرپەنجەدا سەرکەوت
دوای ئازادکردنی موسڵ لە دەستی داعش زۆر چیرۆکی دڵهەژنێن هەن، کە بوونەتە جێگەی سەرنج لەنێو شارەکەدا.
چیرۆکی ئەمەل ئەحمەدتان بۆ دەگێڕینەوە کە لە دوای ئازادی عێراق شووی بە کوڕێکی موسڵ کردووە، دوای ئەوە دەبنە خاوەنی دوو کچ و ژیانێکی ئاسایی بەڕێدەکەن.
دوای ئەوەی داعش لە 2014 شارەکە داگیردەکات و دەیکاتە پایتەختی دەوڵەتەکەی، کێشەی بۆ دروستدەبێت، دوای ئازادکردنی موسڵ لە دەستی داعش، ئەمەل و هاوژینەکەی جیادەبنەوەو دوو کچەکەش دەکەوێتە ئەستۆی دایکەکە.
ئەمە ژیانی ئەمەل زەحمەت دەکات، چونکە مووچەی نییە و خانووی کرێیە و کەسیشی نییە کاری بۆ بکات، بۆیە بە ناچاری دەست بەکاردەکات. ئەوەی کە ژیانی ناخۆشتر دەکات، ئەوەیە کە ئەمەل تووشی شێرپەنجە دەبێت. بەڵام بەهۆی ئازاییەکەی بەسەر شێرپەنجە زاڵ دەبێت و لەسەر کارەکەشی بەردەوام دەبێت.
ئەمەل ئەحمەد ئیبراهیم، رزگاربووی شێرپەنجە دەڵێ : من توشی نەخوشی شێرپەنجە بووم، سوپاس بۆ خوا ئێستا چاکبوومەوە، ئێستا تەنیا چارەسەر وەردەگرم و هەموو سێ مانگ جارێک چاودێری دەکەم. واتە قۆناخە زەحمەتەکەم تێ پەڕاندووە. نەشتەرگەری و تیشک و چارەسەری کیمیاییم هەموو تەواوکردووە.
لە شەڕی سێ ساڵەی داعش لە موسڵ، جۆرەها چەکی کوشندە بەکارهێنراوە، ئەمەش وایکردووە ژمارەی نەخۆش و توشبوانی شێرپەنجە لەم شارە بەرزبێتەوە. ئەمەل ئەحمەد ئیبراهیم دەڵێ : هۆکاری سەرەکی ئەو شەڕەبوو، ئەو وێرانکارییەی دوای داعش دروستبوو. جارێک بۆ وەرگرتنی تیشک چوومە بەسرا، پێشتر دووجار چوومە بەغدا بۆ وەرگرتنی تیشک، بەڵام ئامێری تیشکەکەی نەخۆشخانەی بەغدا تێکچوو، دواتر دکتۆرەکە گوتی دەبێ ئەمجارەش تیشک وەربگری، بۆیە منی گواستەوە بۆ بەسرا. تیشک وەربگری. کاتێک چوومە نەخۆشخانەی بەسرا زۆر نەخۆشی خەڵکی موسڵم بینی کە لە نەخۆشخانەی بەسرا چاوەڕێی وەرگرتنی تیشک بوون.
لەوێ لەگەڵ هەندێک نەخۆش بوومە برادەر و هەتا ئێستاش پەیوەندیمان ماوە. زۆربەیان منداڵ، ژن، کەسی بەتەمەن، زۆر زۆربوون لە خەڵکی موسڵ.
ئەمەل کاری نەخش و جوانکاری دەکات لەسەر کوپ و گلاس و قۆرییەی قاوەو چاخواردنەوە، بەم پیشەیەی دەتوانێ کرێی خانووەکەی بدات و دوو کچەکەشی بەخێوبکات.
ئەمەل ئەحمەد ئیبراهیم دەڵێ : ئەمانە پولەکەی رەنگاوڕەنگن، کە ئێمە پێیدەڵێین (شەزەر) ئەمانەش بەردی رەنگاوڕەنگن، وەکو ئەمانە کە من بەکاریدەهێنم لەسەر فنجانەکان بوخور و کوپی قاوە. هەموویان ئاوا پێوە دەلکێنم، نە بیدوورم.
ئەمەل بە ئەسل خەڵکی ئەنبارە. ئێستا لەگەڵ دووکچەکەی لە موسڵ دەژیێ. کاتی رۆژانەی لەنێوان کارکردن و هەروەها کاری ماڵەوەش رێکخستووە. کچەکانیش لە کاری ناوماڵ یارمەتی دەدەن.