فیچەر - ئارێز فەرهەنگ کاری چنین دەکاتە سەرچاوەی داهات
ئارێز فەرهەنگ، کچێکی دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزییە لە شاری هەڵەبجە، توانیوییەتی بەهرەی چنین کە لە منداڵییەوە فێری بووە، بکاتە سەرچاوەی داهات بۆ خۆی.
ئارێز، دوای تەواوکردنی زانکۆ نەیویستووە بێکار دانیشێت، بۆیە لە ساڵی 2021 دەستی بە کاری رستن و چنین کردووە. سەرەتا دایکی فێری کردووە. بەڵام بەهۆی زانینی زمانی ئنگلیزی لە رێگەی سۆشیاڵمیدیاوە زیاتر پەرەی پێداوە.
بەرهەمەکانی ئارێز هەمەجۆرن، لە جانتا و جلوبەرگەوە تاوەکو دەگاتە کەلوپەلی منداڵان و ملوانکە، هەموویان بەپێی داواکاریی کڕیارەکانی دروست دەکات. یەکێک لە بەرهەمە دیارەکانی، دروستکردنی بوکەڵەی کارەکتەری بەناوبانگی جیهانی "مستەر بین"ە.
ئارێز دەڵێت: "بوکەڵەی مستەر بین بیرەوەرییەکی خۆشی لای زۆربەی خەڵک هەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە، بەجۆرێک لە فیستیڤاڵەکاندا یەکەم بەرهەمە کە نامێنێت."
جگە لە چنین، ئارێز کار لەسەر تەکنیکێکی نوێی "پەنج نیدڵ" دەکات بۆ دروستکردنی پۆرترێت، کە بوارێکی هونەریی نوێیە لە کوردستان.

بهشی بكه لە