فیچەر - عەزیز رەنگاورەنگ | پیاوی رەنگاوڕەنگی جزیرێ

فیچەر - عەزیز رەنگاورەنگ | پیاوی رەنگاوڕەنگی جزیرێ
لە جزیرێی بۆتانەوە، پیاوێکی رەنگاو رەنگ هەیە بەناوی عەزیز، تەمەنی 78 ساڵە بەڵام ژیانی پڕە لە رەنگ و کەیف. ئەم پیاوە تایبەتە هەموو بەیانییەک رەنگێک هەڵدەبژێرێت و لە سەرەوە تا خوارەوە خۆی دەکاتە ئەو رەنگە، جا سوور بێت، سەز، زەرد یان شین.
ماڵی عەزیز گەنجینەیەکە لە سەدان رەنگ و سەدان قات و پێڵاو و ئێکسسوارەوە کە کۆی کردنەتەوە. بۆ ئەو خۆگۆڕین تەنها بۆ چوونە دەرەوە نییە، بەڵکو رێگایەکە بۆ چێژوەرگرتن لە ژیان و هارمۆنی لەگەڵ خۆی.
پێش خانەنشینبوونی، عەزیز ژیانێکی زەحمەتی بەسەربردووە و ئەو ساڵانە تەنها رەشی پۆشیوە، چونکە هەموو رەنگی خوازراوی رەش بووە. بەڵام لە دوای خانەنشینییەوە بڕیاری داوە ژیانی خۆی پڕ لە رەنگ بکات.
کاتێک بە شەقامەکانی جزیرێدا تێپەڕدەبێت، زۆر کەس وێنەی لەگەڵ دەگرن و دڵیان بە رەنگەکانی دەکرێتەوە. ئەو پیاسەیەکی رەنگاوڕەنگ جوانی لە شار زیاد دەکات.
بۆ عەزیز رەنگ زمانێکە، هەستێکە، بیرەوەرییەکە. لە تەمەنی 78 ساڵیدا نیشانمان دەدات کە هەر جلێک لەبەری دەکات بەڵگەیەکی زیندووە بۆ ئەوەی رۆژگار پێست چرچ دەکات، بەڵام رەنگ دڵ و رۆح گەنج دەکاتەوە.