فیچەر - بەهێ حامید بەگی جاف
بەهێ حامید بەگی جاف، یەکێکە لە ژنە دیار و هەڵکەوتووەکانی خێلی جاف، تەمەنی 98 ساڵە و ئێستا لە لەندەن دەژی. ئەم خامە لەو ژنانەی کوردە کە لە مێژوودا وێنەیان کەمە، شاهێدی زۆر رووداوی مێژووییە لە هەڵەبجەوە تاوەکو بەغدا و لەندەن.
بەهێ جاف، کچی حامید بەگی مەجید بەگی وەسمان پاشای جافە. باوکی لە 1924 قایمقامی هەڵەبجە بووە. بەهێ جاف لە ساڵی 1925 لە هەڵەبجە لەدایکبووە. یەکەم کچ بووە، لە ساڵی 1932 چووەتە قوتابخجانەی کوڕان بۆ خوێندن.
بەهێ لە ماوەی تەمەنیدا و لە هەموو گەشت و سەفەرەکانیدا تەنیا جلی کوردی و سەروبەستەی دەستووری جافی پۆشیوە. ئێستاش ماوەی 30 ساڵە لە لەندەن دەژی و بەردەوام بە جلی کوردییەوە دەردەکەوێت.
بهشی بكه لە