فیچەر – قەڵای بازیان بەسەریەکدا رووخاوە
کاتێک باسی شوێنەواری بازیان دەکەی، یەکسەر بیرت بۆ لای شێخ مەحموودی حەفید دەچێت، کە لە سەرەتای سەدەی بیستەم لەم ناوچەیە شۆڕشی دژی ئینگلیزەکان بەرپاکرد.
موعتەسەم رەشید، یەکێک لە شوێنەوارناسەکانی سلێمانییە و کنەوپشکینی لە شوێنەواری بازیان کردووە. دەڵێ لەکاتی گەڕاندا، دراوێکی سەردەمی خەلافەتی ئومەوییەکانمان دۆزییەوە. هەروەها کۆمەلێک تابلۆی نوحاسی و چەند رەسمێکی خاچیان تێدا دۆزیوەتەوە.
ئێستا قەڵای بازیان بەسەر یەکدا رووخاوەو تەنیا دیواری بەردینی چەند ریزی ماوە. پارچە شوێنەوارەکان لە مۆزەخانەی سلێمانی پارێزراون.
بهشی بكه لە