فیچەر - گوندی دەرەی مەڕ لە هەورامان
دەچینە هەورامان، لەوێ سروشت و هەڵکەوتەی گوندێکتان پێشاندەدەین، کە رەنگە پێشتر نەتانبینیبێت. بە شێوەزاری هەورامی پێیدەڵێن دەرەی مەڕ، بە شێوەزاری سۆرانیش پێیدەڵێن چەمی ئەشکەوتان.
لە چەمی ئەشکەوتان نزیکەی 100 ئەشکەوت هەیە، بەشێک لە ئەشکەوتەکان دەستکردن و خەڵکی گوندەکە دروستیکردوون، بەشێکیشیان خۆرسکن.
تاوەکو ساڵی 1970 نزیکەی 170 ماڵ لەم گوندە دەژیان. بەڵام لەدوای ساڵی 2000 ەوە گوندەکە چۆلکراوە. لەم فیچەرەدا دیمەنە ئەفسووناوییەکانی گوندی دەرەی مەڕ دەبینین.
بهشی بكه لە