فیچەر - دوو هاوژینی ژینگەپارێز لە سلێمانی
دارا عومەر و شارا عەبدولواحید، دوو هاوژیی شاری سلێمانین، رۆژانە دوای دەوامی فەرمانگەکانیان، روو لە شەقام و پارکەکانی سلێمانی دەکەن و ژینگەی شارەکە پاکدەکەنەوە، هەروەها لەگەڵ خۆیان خواردن بۆ ئاژەڵە بێخاوەکانی سەر شەقام دەبەن.
دارا عومەر کارمەندی بانکی هەرێمە لە شاری سلێمانی و شارا عەبدولواحیدیش، نووسەرە لە قوتابخانەیەکی ئەم شارە. رۆاژنە هەریەکە و دوو کیسی رەشی زبڵ و خاشاک هەڵدەگرن و بە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە.
کاتێک دەگەنە پارکەکان، سەگە بێخاوەنەکان لە دەوریان کۆدەبنەوە، بە کلکە کوتێ، خۆشەویستی بۆ ئەم دوو هاوژینە دەردەبڕن، ئەوانیش بە خواردن وەڵامی خۆشەویستییەکانیان دەدەنەوە.
بهشی بكه لە