فیچەر - ئیسکەیپ ڕووم" جیهانێکی نوێی سەرگەرمیی لە موسڵ دەکاتەوە
لە گەڕەکی شارەوانی لە بەشی چەپی شاری موسڵ، پرۆژەی "ئیسکەیپ ڕووم" کراوەوە، کە جیهانێکی نوێی سەرگەرمییە و پشت بە لۆژیک و زیرەکی دەبەستێت بۆ ڕزگاربوون. ئەم پڕۆژەیە لە چەندین ژووری داخراو پێکهاتووە، کە هەر ژوورێک مەتەڵێکی تایبەت بە خۆی هەیە و بەشداربووان دەبێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارە پشت بە لێهاتوویی خۆیان ببەستن.
ئەشرەف عەلاف، خاوەنی پڕۆژەکە کە خەڵکی موسڵە و دەرچووی زانکۆیە لە بەریتانیا، ئاماژەی بەوەدا کە بیرۆکەی ئەم پڕۆژەیەی لە سەردانێکی بۆ ئینگلتەرا وەرگرتووە، بەڵام گۆڕانکاری و داهێنانی تێدا کردووە، بە جۆرێک کە لە جیاتی یەک ژووری گەورە، چەندین ژووری بچووکتر و یەک لەناو یەکی دروست کردووە.
عەلاف دەڵێت، "ئیسکەیپ ڕووم" تەنها بۆ گەنجان نییە، بەڵکوو خێزانەکان و هەموو کەس دەتوانن بەشداری تێدا بکەن و چێژی لێ ببینن. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە بەردەوام لە هەوڵی پەرەپێدانی پڕۆژەکەدایە و هەر ماوەیەک ژوور و مەتەڵەکان دەگۆڕێت بۆ ئەوەی بەشداربووان ئەزموونی نوێیان هەبێت.
لینا غانم، فەرمانبەرێکە و بەشداری لە پڕۆژەکەدا کردووە، دەڵێت ئەزموونێکی زۆر خۆش و سەیر بوو، سەرەتا ترساوە، بەڵام دواتر حەماسەتێکی زۆری هەبووە بۆ ئەوەی پشت بە خۆی ببەستێت و مەتەڵەکان چارەسەر بکات.
ئەوس دورەیت، ئەندازیارێکە و ئەویش بەشداربووە، ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەتا پێیوابووە زوو دەتوانێت ژوورەکان بکاتەوە، بەڵام دواتر بۆی دەرکەوتووە کە پێویستی بە کات و لێهاتوویی زیاترە.
"ئیسکەیپ ڕووم" لە موسڵ تەنها شوێنێک نییە بۆ بەسەربردنی کات، بەڵکوو دەرفەتێکە بۆ ئەوەی خەڵکی شارەکە بیر لە داهێنان بکەنەوە و لە ڕێگەی یاریکردنەوە فێر ببن.

بهشی بكه لە