فیچەر - هەلاوە مەلاوە نەریتێکی کوردانەیە

فیچەر - هەلاوە مەلاوە نەریتێکی کوردانەیە

هەلاوە مەلاوە نەریتێکی نەورۆزانەی کوردییە. لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێش هاتنی جەژنی نەورۆز ئەو نەریتە بەڕێوەدەچێت.
هەلاوە مەلاوەی منداڵانی گوندی حەسەن نوورانی شنۆیە. لە بەرەبەری نەورۆز بە ماڵاندا دەگەڕێن و نەورۆزانە کۆدەکەنەوە، لە شیرنەمەنییەوە تاوەکو پارە و هێلکە.

گەورەکانیش بە دروستکردنی کۆستە ئەو کارە دەکەن. ئەوانیش لە دەستەی دوو سێ کەسی بۆ کۆکردنەوەی نەورۆزانە بە نێو خەڵکدا دەگەڕێن.

لە شنۆ ئەو رێوڕەسمە تازە نییە و لە کۆنەوە هەیە، بەڵام ئێستا بە پێی گۆڕانکارییەکانی شێوازی ژیانی خەڵک، گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

لە بەرەبەری نەورۆز، گەنجان بە جلوبەرگی نوێی کوردییەوە دەردەکەون و بە کردنەوەی ئاگر، موژدەی هاتنی ساڵی نوێ دەدەن.