فیچەر - بە کەمبوونەوەی ئاو لە بەنداوی دوکان گۆڕستانێکی مێژوویی دەردەکەوێت
کەمبوونەوەی بەرچاوی ئاستی ئاو لە بەنداوی دوکان، کە دووەمین بەنداوی گەورەی عێراق و گەورەترینی هەرێمی کوردستانە، بووەتە هۆی دەرکەوتنی گۆڕستانێکی مێژوویی کە بۆ دەیان ساڵ لەژێر ئاودا نوقم ببوو.
ئەم رووداوە ترس و نیگەرانییەکی زۆری لەناو هاوڵاتیاندا دروستکردووە، هەم بەهۆی کەمبوونەوەی سامانی ئاو و هەمیش بەهۆی دەرکەوتنی ئێسک و پروسکی مرۆڤ.
بەنداوی دوکان کە لە ساڵی 1959 کارەکانی تەواو بووە، توانای گلدانەوەی نزیکەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ ئاوی خواردنەوە، کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بە توانای 400 مێگاوات، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، وشکەساڵی و گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن ئێرانەوە، ئاستی ئاوی دەریاچەکە بە شێوەیەکی مەترسیدار دابەزیوە.
دابەزینی ئاستی ئاو بەتایبەتی لە دەشتی بیتوێن و نزیک گوندی مەمەنداوا زیاتر هەستی پێدەکرێت، کە بووەتە هۆی دەرکەوتنی بەشێکی زۆری خاکی ژێر دەریاچەکە.
لەناو ئەم خاکەدا، گۆڕستانێک دەرکەوتووە کە پێشتر بینینی ئەستەم بوو. ئێسک و پروسکی مرۆڤ بە شێوەیەکی خەمناک لە چەندین شوێندا بەدەرکەوتوون و پاشماوەی گۆزەی گڵینیش لە هەندێک ناوچەدا دەبینرێت، کە ئاماژەن بۆ مێژووی کۆنی گۆڕستانەکە کە ڕەنگە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی پێش دروستکردنی بەنداوەکە
. دەرکەوتنی ئەم گۆڕستانە، هاوکات لەگەڵ قەیرانی کەمئاوی، زەنگێکی ئاگادارکەرەوەیە بۆ داهاتووی دەریاچەکە و سامانی ئاوی ناوچەکە، کە چارەنووسێکی نادیاریان لە پێشە.

بهشی بكه لە