فیچەر - ئیبراهیم ئەحمەدی: ژەنیاری کورد بە دەفەکەی میوزیکی کوردی و فەرەنسی تێکەڵ دەکات
ئیبراهیم ئەحمەدی، ژەنیاری کرماشانی خاوەن بڕوانامەی ماستەرە لە دەروونناسی لە زانکۆی تاران، لە ساڵی 2016وە لە شاری بۆردۆی فەرەنسا دەژی و لەوێ میوزیکی کوردی بە جیهان دەناسێنێت.
ئەم ژەنیارە کە لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، پێش کۆچکردنی بۆ فەرەنسا، لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ دوو گرووپی میوزیک کاری کردووە و گرووپێکی میوزیکی بەناوی "ڤیان" دامەزراندووە. ئێستا لەگەڵ سێ گرووپی میوزیکی فەرەنسی کار دەکات، کە گرنگترینیان گرووپی "میکسی"یە.
بەڕێوەبەری گرووپی میکسی دەڵێت: "لە رێگەی ئیبراهیمەوە کوردستان و مێژووەکەیم ناسی. لەو کاتەوە دەستمکرد بە خوێندنەوە لەسەر کوردستان. لەگەڵ میوزیکی ئیبراهیم، میوزیکی کوردستان و ئامێرەکانیم ناسی، هەروەها تێگەیشتم چ کولتوورێک و چ مێژوویەک ئەم میوزیکەی بەرهەمهێناوە."
ئیبراهیم کە دەهۆڵ، دەف و سێتار دەژەنێت، زیاتر بە دەفەکەی ناسراوە. لە کۆنسێرتە سەرکەوتووەکانیاندا لە شاری بلای، لۆرێنا زێکێری، هاوڵاتییەکی فەرەنسی دەڵێت: "گۆرانی کوردی زۆر ناوازەیە، پڕە لە هەست و سۆز. بۆ ئێمە شتێکی جیاواز و چێژبەخشە."
ئارتور زقیری، ژەنیاری ڤایۆلینی ئەڵبانی کە زیاتر لە 50 ساڵ ئەزموونی هەیە، باس لە پەیوەندی نێوان میوزیکی کوردی و باڵکان دەکات و دەڵێت: "باوکم لە کتێبەکەیدا لەسەر مێژووی میوزیکی باڵکان، باسی کاریگەری میوزیکی کوردی کردووە لەسەر میوزیکی ئەو ناوچەیە."
ئێستا گرووپی میکسی سەرقاڵی تۆمارکردنی ئاڵبۆمێکی نوێن کە سێ گۆرانی کوردی لەخۆ دەگرێت. تۆماس مازۆلیە، یەکێک لە ژەنیارەکان دەڵێت: "گۆرانی کوردی بۆ ئێمەی رۆژئاوایی زۆر ئەستەمە، بەڵام زۆر هەوڵ دەدەین میوزیکەکەی وەک رەسەنەکەی بژەنین."

بهشی بكه لە