فیچەر - گوندی بانیشار لە پارێزگای هەڵەبجە
دەچینە گوندی بانیشار، لە پارێزگای هەڵەبجە دەکەوێتە دامێنی زنجیرەچیای سورێن و سەر بە ناحییەی خورماڵە، کۆتا گوندی باشووری کوردستانە لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان.
خەڵکی ئەم گوندە بە هەورامی و سۆرانی قسە دەکەن و خزمایەتی و ژن و ژنخوازیان لەگەڵ گوندەکانی سنووری رۆژهەڵات هەیە.
ئەوان بۆ هاتووچۆی رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستیان بە پێویستیان بە پاسپۆرت نییە، هەر بە پێ و بە نزیکەی 2 کاژێر دەگەنە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
خەڵکی گوندەکە زیاتر بە کشتوکالی دانەوێڵە و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن، بەشێکیشیان فەرمانبەری حکوومەتن. لەم فیچەرەدا ژیانی گوندی بانیشار دەبینین.
بهشی بكه لە