فیچەر - حاجی رەجەب
حاجی رەجەب، یەکێک لە قەسە قسەخۆش و دیارەکانی قەزای ئاکرێیە، تەمەنی 105 ساڵە و دوو ژنی هێناوە، 11 منداڵی هەیە و 70 نەوەو نەدیدەی هەیە.
حاجی رەجەب، وەکو گەنجینەیەکی فۆلکلۆری کوردی، لە دانیشتنەکان زۆر چیرۆک و سەربردەی خۆشی کوردەوای دەگێڕێتەوە.
حاجی رەجەب، بەسەر هاتێکی کۆن دەگێڕێتەوە، کە ساڵێک ژمارەیەکی یەکجار زۆر کوڵڵە هاتوونەتە کوردستان، کە جووتیارەکان گەنمەکانیان نەدوورییەوە، چونکە کوڵڵەکان هەموویان خواردبوو.
لەم فیچەرەدا زیاتر ئاشنای ژیانی حاجی رەجەب دەبین.
بهشی بكه لە