فیچەر - هونەرمەندێک مرۆڤ بە سروشت ئاشت دەکاتەوە
حوسێن ئومایسز، هونەرمەندی پێرفۆرمانسی کوردی نیشتەجێی بەلجیکا، بە بەکارهێنانی دەنگەکانی رووباری مونزور و سروشت لە دێرسم، هەوڵ دەدات خەڵک لەگەڵ سروشتدا یەک بگرێتەوە.
ئەو کولتوری بەدەستهێنانی هەوێنی ماست لە ئاوی مونزور کە لە ناوچەی دێرسم لە باکووری کوردستان خەریکە لەناودەچێت، زیندوو دەکاتەوە.
ئومایسز، چوار ساڵ پێش بۆ ناوچەکە گەڕایەوەو، بڕیاری دا لێکۆڵینەوە لەسەر دەنگەکانی رووباری مونزور بکات. بە بۆچوونی ئەو، ژیانی مۆدێرن وای کردووە مرۆڤ لە سروشت دوور بکەوێتەوە و خۆپەرست بێت.
پڕۆژەکەی ئومایسز لە لایەن هاوەڵە هونەرمەندەکانییەوە لە بەلجیکا پشتگیری کراوە. ئەو ئێستا لە دێرسم کار لەسەر تۆمارکردنی دەنگەکانی رووباری مونزور دەکات.
لە ئەزموونەکانیدا، خەڵکی ناوچەکە بەشدارن و پەیوەندی لەگەڵ سروشتەکە دروست دەکەنەوە.
بهشی بكه لە