فیچەر - کانیلۆسا - گەنجینەی سەوزی رۆژهەڵاتی کوردستان

فیچەر - کانیلۆسا - گەنجینەی سەوزی رۆژهەڵاتی کوردستان

 کانیلۆسا، بەهەشتێکی سەوز لە باوەشی چیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، بووەتە مەڵبەندێکی سەرەکی بۆ گەشتیاران لە پیرانشار. ئەم شوێنە دڵڕفێنە بە رووبارە شینەکانی، دارستانە چڕەکانی و سروشتە بێوێنەکەی، هەفتانە سەدان گەشتیار لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە رووی تێدەکەن. لە کۆتایی هەفتەدا، خێزانەکان دێنە ئەم ناوچەیە تا چێژ لە فێنکی و پاکی ئاوەکەی وەربگرن. منداڵان لە رووبارەکەدا مەلە دەکەن، کاتێکدا گەورەکان بە دەم چا خواردنەوە، کەمێک لە خێرایی ژیانی رۆژانەیان کەم دەکەنەوە. گەشتیاران لە شارەکانی جیاوازەوە وەک سەقز، مەهاباد، نەغەدە و شارەکانی دیکە روو لە کانیلۆسا دەکەن. لە ژێر سێبەری دارەکاندا، پشوو دەدەن، خواردنی خۆماڵی دەخۆن، گوێ لە موزیکی ناوچەکە دەگرن و پێکەوە هەڵدەپەڕن. سەعید بەیرامی، گەشتیارێکی فارس، جەخت لەسەر میواندۆستی کوردەکان دەکاتەوە و داوا لە گەشتیاران دەکات کە پارێزگاری لە پاکی ناوچەکە بکەن.