فیچەر - کۆشکی مەلیک فەیسەڵ لە کوفە

فیچەر - کۆشکی مەلیک فەیسەڵ لە کوفە

 

لەسەر رووباری فورات لە شاری کوفە، کۆشکێک دروستکراوە بۆ شا فەیسەڵی دووەم. ئەم کۆشکە بەشێوازی ڤیکتۆریای بەریتانی دروستکراوە.

 

کۆشکەکە لەسەردەمی شا فەیسەڵی دووەم بنیادنراوە. هەموو شتێک لەم کۆشکەدا وەک ستایلی شاهانەی خۆی ماوەتەوە. تەنانەت باخچە کولتوورییەکانی نێو حەوشەی کۆشکەکە، بە شێوازێکی شاهانەی نایاب دیزاینیان بۆ کراوە.

 

هێشتا لەم شوێنە ژووری شا و نووسینگەکەی ماون، مێزێک و کورسییەک و ئاوێنەیەک و ئاگردانەکەیش ماون. تەنانەت ئەو درەختانەیش کە لە نێو کۆشکەکەدان هەر درەختەکانی ئەو کاتەن نەگۆڕدراون. بە پێچەوانەوە پارێزراون لە عێراقدا ئەم جۆرە درەختانەمان نییە.

 

کاتێک میوان دەهاتە ئێرە. خەڵکی کوفە لە دەوری ئەم پەرژینانە کۆ دەبوونەوە، بۆ چاودێری و بینینی پادشا. کاتێک دەیانزانی پادشا گەیشتە ناو شاری کوفە خەڵکی شوێنی کەژاوەکەی دەکەوتن تا دەگەیشتە کۆشکە شاهانەییەکەی.

 

نەوەیەکی شا فەیسەل گوژمەیەکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی کۆشکەکە بەخشی، بۆ ئەوەی بکرێتە مۆزەخانەیەک بۆ تۆمارکردنی مێژووی عێراق.

 

بوونی کۆشکەکە لە ڕۆخی ڕووباری فرات جۆرێک لە ئارامی و کەشی دڵڕفێنی بە ناوچەکانی دەوروبەری خۆی بەخشیوە، بەڵام پێویستە ئەم شوێنە بە ڕووی گەشتیاران و ئارەزوومەندانی کەشی کولتووریدا بکرێتەوە.