فیچەر - کۆنترین کەنیسە لە سلێمانی

فیچەر - کۆنترین کەنیسە لە سلێمانی

کەنیسەی مەریەم ئەلحەزرا، کۆنترین کەنیسەیە کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دروستکراوە، ژمارەیەکی کەم بۆ عیبادەت دێنە ئەم کەنیسەیە، بەڵام مانگانە خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی تێدا دەکرێتەوەو پەیڕەوانی هەموو ئایینەکان بەشداری تێدا دەکەن.
ئەم کەنیسەیە لە ساڵی 1862 دروستکراوەو تاوەکو ئێستا 40 قەشە خزمەتیان لە کەنیسەیە کردووەو ئێستا قەشەیەکی ئەڵمانی سەرپەرشتی کەنیسەکە دەکات.